AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٥ ٠٨:٤١

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

یەمەن هێرشی کردە سەر تێلاڤیڤ/ مووشەکەکان بە سەر چەند وڵاتی عەرەبیەوە تێپەڕی+ ڤیدیۆ و وێنە

یەمەن هێرشی کردە سەر تێلاڤیڤ/ مووشەکەکان بە سەر چەند وڵاتی عەرەبیەوە تێپەڕی+ ڤیدیۆ و وێنە

چەند خولەکێک بەر لە ئێستا، میدیاکانی زایۆنیستی هێرشی مووشەکیی چەکدارانی یەمەنیان لە دڵی ناوچە داگیرکراوەکان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عیبریەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند کە یەک یان چەند مووشەکێکی بالیستیکی ڕووکار بە ڕووی زەوی لە یەمەنەوە بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاستی ناوچە داگیرکراوەکان هەڵدراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی، ئەم مووشەکە کە لە یەمەنەوە هاویشتووە، لە ناوچەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی تەلئەبیبی داوە.

هەندێک سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە ئەو مووشەکەی لە یەمەنەوە هەڵدراوە، مووشەکی بالیستیکی حاتەم ٢ بوو کە بە یەکێک لە مووشەکە پێشکەوتووەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دادەنرێت.

کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی هەروەها ڕاپۆرتی دا: سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بەدواداچوون بۆ شکستی هەواڵگری سەبارەت بە هەڵدانی ئەم مووشەکە کە بەر ناوەندی ئیسرائیل کەوتووە، دەکات.

چونکە ئەم مووشەکانە مەودایەکی دووری لە یەمەنەوە ڕۆیشتووە و دەستنیشان نەکراوە.

هەروەها ڕێکخراوی ئەستێرەی سووری داود لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕاپۆرتی دا کە پێنج زایۆنیستی لە کاتی هەڵاتنیان بۆ پەناگەکان بریندار بوون.

ئەو میدیایە بە زمانی عیبری زیادی کرد: مووشەکەکەی یەمەن بە چینەکانی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل و ئاسمانی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبیدا تێپەڕیوە.

ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیل دانی پێدا نا کە مووشەکی بالستیکی یەمەن مەودایەکی ۲ هەزار کیلۆمەتری لە ئەو وڵاتەوە تا دڵی ناوەچە داگیکراوەکان لە ماوەی ۱۵ خولەکدا پێواوە.


ئەرتەشی ئیسرائیل ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی سەبارەت بە شکستی هەواڵگری خۆی سەبارەت بە ئەو هێرشە مووشەکییە دەست پێکردووە.
مێدیاکانی ئیسرائیل لە هەڵاتنی دوو ملیۆن و ۳۶۵ هەزار ئیسرائیلی بەرەو گیانپەناکان لە ناوچە داگیرکراوەکان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵیان دا.

هەروەها گرووپەکانی ئاگر کوژێنەوە خۆیان گەیاندە شوێنی هاویشتنی مووشەکە یەمەنییەکە لە تێلاڤیڤ تا ئاگری ئەو هێرشە بکوژێننەوە.
ڕادیۆ ئیسرائیل دانی پێدانا کە ئەمە یەکەم جار نییە کە یەمەن توانیوە دزە بکاتە نێو سیستەمی بەرگری ئەو ڕژێمەوە.

مێدیاکانی ئیسرائیل لە زمانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئەو ڕژێمەوە دانیان بە شکست لە بەرانبەر پێکانی مووشەکی یەمەنییەوە نا.
مێدیاکانی ئیسرائیل ڕاپۆرتیان دا کە مووشەکی یەمەنی هاوێژراو بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان مووشەکێکی زۆر بەهێز و سەروودەنگ بووە کە توانی سەرجەم لایەنە بەرگرییەکانی ئەو ڕژێمە ببڕێت.


لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئەو مووشەکە ناوچەیەکی سەربازی لە ناوچەی ئەللەد هەڵکەوتوو لە نزیکی فڕۆکەخانەی بێن گورینی کردووەتە ئامانج.

News ID 51686

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha